١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:١٥
بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی دووری کردن لە موشرکین لە سارای عەرەفات

ئاهەنگی دووری کردن لە موشرکین بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە حاجیەکانی بەتولحەڕان لە سارای عەرەفات بەڕێوە چوو .

(ABNA24.com) ئاهەنگی دووری کردن لە موشرکین بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە حاجیەکانی بەتولحەڕان لە سارای عەرەفات بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران  ، لە ڕێ و ڕەسمی  دووری کردن لە موشرکین  کە ڕۆژی شەمە  بە خوێندنەوەی  پەیامی حەزرەتی  ئایەتوڵڵا  خامنەیی  ڕێبەری  مەزنی  شوڕشی  ئیسلامی بۆ حاجیەکانی بەتوڵحەرام  دەسپێکرا  .

حاجیە ئێرانیەکان و بڕێک لە حاجیەکانی وڵاتانی دیکە  دروشمی مردن بۆ ئەمریکا  و مردن بۆ ئیسرائیلیان  بەرز کردەوە .  بەشدار بووان  لە  ئاهەنگی  دووری کردن لە موشرکین  هەروەها لە بڕیارنامەی  پێنج بڕگەیی  بە  ئیدانە کرانی  هەرجۆرە  هەوڵی  وڵاتان بۆ ئاسایی کردنەوەی  هاوکاریەکان  لە گەڵ  ڕژیمی زایونی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایونی  لە مەڕ  بە دی هاتنی  ناکۆکی  نێوان موسوڵمانەکان  نەفرەت و تووڕەیی  خۆیانیان  ڕاگەیاند  و جەختیان کرد لەسەر  گرینگایەتی  یەکگرتوویی  جیهانی  ئیسلام . 

حاجیە  ئێرانیەکان  و بڕێک لە  حاجیەکانی  وڵاتانی دیکە هەروەها  لەو  بڕیارنامەدا  ئازادی  قودسی  شەریف لە  چنگ  ڕژیمی زایونی بە ئارمانج  و ئەولەویەتی بێ وێنەی  ئومەتی  ئیسلامیان زانی  و بە  وەبیرهێنانەوەی  ڕیساڵەت و ڕەوڵی  ڕێکخراوە  نێونەتەوەییەکان بە تایبەت  ڕێکخراوی نەتەوەکان  پێویستی پێبەندی  بە حەق  دادگەری  و بەرگری لە مافی نەتەوە مەزڵوومەکان لە هەمبەر  پاوانخوازی  وڵاتانی   پاوانخواز و نیزامی  زاڵیەتی خوازی  داوا کرد .



/129